پەیامێکی ئاگرین [Payameki Agrin] [English translation]
Songs
2024-11-27 03:02:14
پەیامێکی ئاگرین [Payameki Agrin] [English translation]
وڕو کاس و سەرگەردان نیم
دەستەمۆی ئەشکی گریان نیم
هەرچەن بە ئازار تەزیوم
سەربزێو بووم نەبەزیوم
ژانی زامی چەوساوەکان
خەم و ناڵەی داماوەکان
سەرچاوەی هۆش و هەستمە
خواست و هیوای مەبەستمە
بە درێژی ژین من ئامادەم
گۆمی مەنگی مەینەت رادەم
من ئەمەوێ ببمە بایە
خۆشەویستی مرۆڤ بەرم
بۆ گشت سووچی ئەم دنیایە
من ئەمەوێ سنوورداری
نێوان مرۆڤ بسڕمەوە
من ئەمەوێ گشت ئازاری
لە ڕەگەوە ببڕمەوە
- Artist:Sirûdî Kurdî / Sirûda Kurdî