Payiz lyrics

Songs   2024-12-28 10:20:24

Payiz lyrics

ئه‌که‌وته‌ ڕێ هه‌وری په‌ڵه‌ی پاراوتێر

به‌ فرمێسکی بای به‌ په‌له‌ی لای گه‌رمه‌سێر

سنگ کوته‌ر بوو ته‌کاننه‌ر بوو وه‌کوو لاوێ

له‌ ڕێگای ئاواتی چه‌ند ساڵه‌ی جێ ماوێ

تیژڕێ و ڕوو به‌ په‌رۆش بوو بۆ سه‌ر چیا

بۆ سه‌ر پووشی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاو جاران گیا

جارانی سه‌وز سه‌ر ڕازاوه‌ به‌ مرواری

به‌ شه‌ونمی به‌هاری لای کورده‌واری

جارانی مه‌ست به‌ بۆنی شه‌رابی به‌هار

پیاڵه‌که‌ی په‌ڵه‌ی گوڵ بوو تا ده‌م نزار

جاران ئاژه‌ڵ ڕووه‌و په‌چه‌و به‌ره‌و کۆز بوو

ڕۆژگار کورت و چاوی خه‌واڵووی وه‌نه‌وز بوو

شوان کۆڕی شه‌و گه‌رمکه‌ر بوو به‌ فووی شمشاڵ

جووڵه‌ی ئه‌دا به‌ ده‌ماری هه‌ست و خه‌یاڵ

پاشان نۆبه‌‌ی به‌سته‌ی ده‌می هه‌رزه‌کار بوو

ئامان ئامان بوو سرووشتی کردگار بوو

به‌سته‌ ئه‌ڵێن ئه‌وی ئه‌یڵێن نایڵێنه‌وه‌

هه‌تا که‌یبانوو له‌ فرمانی شه‌و ئه‌بنه‌وه‌

هه‌تا سپێتی ئه‌که‌وته‌ ناو ڕه‌شایی

وورته‌و سرپه‌ په‌یا ئه‌بوو به‌ ئه‌سپایی

به‌سته‌ ئه‌ڵێن ئه‌وی ئه‌یڵێن نایجوونه‌وه‌

هه‌تا بێدار له‌ گریانی شه‌و ئه‌بنه‌وه‌

شه‌وی جاران خۆشه‌ویستی ده‌ستی ڕێز بوو

بازووی مه‌ردی له‌ مل و گه‌ردن ئاوێز بوو

هه‌ستی فرمان ڕێکخستنی ڕێچکه‌ی ژیان

گوزه‌رانی ئاسووده‌یی و ئاڵوگۆڕی ساده‌و نیان

یاسای به‌ نرخ و گرانی ئه‌م خه‌ڵکه‌ بوو

بێ فرمانیش فرمانداری ئه‌و که‌ڵکه‌ بوو

ئه‌م ووڵاته‌ پڕ له‌ پیت و پڕ سامانه‌

جێگه‌ی فه‌ڕ بوو پڕ بوو له‌ شه‌قڵی پیاوانه‌

ئه‌وا دیسان پاییز هات گه‌ڵاڕێزانه‌

هه‌وری په‌ڵه‌ ڕووه‌و شاخ و به‌ره‌و کوێستانه‌

به‌ڵام ئێستاو شه‌وی ئێستا چۆن به‌ جۆش که‌م

گڕی کۆڕی سارده‌وه‌بوو به‌ چی خۆش که‌م

ئه‌م شه‌وه‌ تاریک و تونه‌ چۆن ڕۆشن که‌م

ئه‌م سه‌ره‌ گێژو شێواوه‌ چۆن هۆشن که‌م

ئه‌ی هه‌وره‌که‌ دایڕێژه‌ سه‌ری تشرینه‌

واده‌ی په‌ڵه‌و ناشتنی ته‌رمی هاوینه‌

نۆره‌ی تۆیه‌ بگری به‌سه‌ر هه‌موومانا

به‌سه‌ر ئێسک و پرووسکی ڕابردوومانا

بیشۆره‌وه‌ با سه‌ر له‌ ده‌ستی دیاری بێ

با قوڕ خه‌ست بێ بۆ سه‌ری شه‌رمه‌زاری بێ

Hama Salih Dilan more
  • country:
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Hama Salih Dilan Lyrics more
Hama Salih Dilan Featuring Lyrics more
Hama Salih Dilan Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs