په‌روه‌رده‌ی ناز [Pereverdei naz] lyrics
په‌روه‌رده‌ی ناز [Pereverdei naz] lyrics
ئه‌ی په‌روه‌رده‌ی ناز هیجران نه‌دیده
بێ خه‌م وه خاتر نه گوڵ ڕه‌میده
هه‌رچه‌ن چاوانم ئه‌که‌م من دوو سه‌ر
نه له‌ماڵ دیاره نه له‌ده‌شت و ده‌ر
سه‌رت بهرزهوکه بینم جه بینت
فه‌ڵه‌ک نه‌شوێنی شێوه‌ی شیرینت
قهسهمت ئه‌ده‌م وه زات ئیلاهی
وه‌سڵی دوست خۆشه یا گه‌نجی شاهی
گه‌ر ته‌ختی شاهی گه‌نجی وه‌لات بوو
وه بی باڵای دوست وه زه‌هری مار بوو
من ماڵم بۆ چه‌س گه‌نجم وه کۆ بێ
گه‌دایی ئه‌که‌م چاوم له تۆ بێ
مه‌یلت بۆ سارده به واته‌ی به‌د گۆ
وه قسه‌ی ناکه‌س ئه‌مکه‌ی ڕه‌نجه‌ڕۆ
مه‌یلت وه کێدا به‌قات وه کێ به‌ست
کێت گرته‌ن وه یار من به‌ردا له ده‌ست
مه‌گه‌ر من چیم گووت تۆ جێ ژنه‌فتی
شه‌قت دای له باڵ لێم دورۆ که‌فتی
به تیر و تانه‌ی ڕه‌قیبی دڵ سه‌نگ
بینایی دییه‌م خاتر مه‌که جه‌م
گیانه واجبه تانه‌ی به‌دکاران
بۆ گه‌رمی بازاڕ عیشق و دڵداران
نه‌سیب هه‌رکه‌سێ مبتهلای یاره
زه‌مانێ زه‌نجیر به‌ند و سێداره
- Artist:Abbas Kamandi
- Album:گه‌لاوێژ (Gelavij)