پەشیمانم [Peshimanim] lyrics
Songs
2024-11-29 10:01:10
پەشیمانم [Peshimanim] lyrics
پەشیمانم لە دڵداری
سووتاوم لەدەست خەموو ئازاری
پەشیمانم کە تۆم ناسی
دڵم دا بەتۆ زۆر بە کەساسی
نەعلەت لەو ژیانەی تۆی بەمن ناساند
درەختی خۆشەویستیت لەدڵم دا چەقاند
بڕۆ نامەوێ باڵات ببینم
بێوەفا بووی دەرهەق بە ژینم
ئاخ ڕۆژێ دادێ پەشیمانی
لە داستانی دڵ هیچت نەزانی
بەقسەی شیرن منت فریو دا
تا ئەو دڵەی من بەجارێ شێت کرد
ئاخ نازانم چۆن باوەڕم پێت کرد
ژیانم قوربانی خاکی بەر پێت کرد
بڕۆ نامەوێ باڵات ببینم
بێوەفا بووی دەرهەق بە ژینم
زیاد ئەسعەد
- Artist:Bilind Ibrahim
- Album:3 Sal