پرسیارێك [Pirsyarek] lyrics
Songs
2024-11-24 16:34:29
پرسیارێك [Pirsyarek] lyrics
لە یادمە،
ساڵ:کۆتایی،شەست و شەش بوو
شار: مەچەک بوو
زستان: بازنێکی ڕەش بوو !
ئێوارە بوو...
بۆ یەکەم جار...
من هەستم کرد، بە تەنگی شار
تۆش هەستت کرد، بە تەنگی شار !
دوور رۆیشتین...
لە سوچێکا، پێک گەیشتین،
رەنگ بزڕکاو...
هەناسە سوار !
لە سێبەری خۆمان ترساین
چاویان هەبوو... دار و دیوار !
دەمیان هەبوو... دار و دیوار !
بەڵام ! ئێمە،
یاخی بووین و نەفرەتمان کرد، لە خەڵکی شار
نەفرەتمان کرد، لە چاوی شار !
- Artist:Abdulla Pashew