قەندیل [Qandil] lyrics

Songs   2024-10-05 13:32:39

قەندیل [Qandil] lyrics

لەبیرتانە جاران، بەفریش گڕی دەگرت

ئێستاش دەبێ هەست و هۆشی نەتەواییتان

لە سەرانسەری کوردستان، شەپۆل بداتەوە

ئایی نیشتمان!

بە گەرمیان و کوێستانتەوە

بە شار و دێ و مرۆڤ و ئاژەڵ و باڵندەتەوە

بە گیا و پۆش و بەرد و دارتەوە

قین و غەمت لێ دەتکا

کوا دەزویی مچوڕکی پاکی و خۆنەویستیت

کوا سەری سەرکردویی و نەنوویی و بێ باکیت

کەنگێ دەگات، هۆی هەواری سەربەخۆییت

ئەوجار ئێسک و پروسکی هەزارانی وەکو من

با ببێتەوە بە خاک

لە تۆیی خاک دا

ئەوجار با هەموومان بە دەنگەوە بڵێن

قەندیل دەڵێ، سەر بە تەمم قەندیلم

تا خێڵی کوڕانم دەگەنێ هەر دیلم

زۆر هەوری دەبابە بە سەرم دا هەڵدەتەقێ

زۆر تیری نەیاران لە دڵم هەڵدەچەقێ

زۆر شەو بە برینداری لەخەو هەستاوم

هەر بەرزە قەڵایی کوردم و راوەستاوم

کاتێ سەری زاماری لە کۆشی خۆمە

شەو تاکو بەیان بۆ کوڕی خۆم لۆ لۆمە

بۆ دوندی کەلی خانی ڕنووپۆشی بە سام

یادم کە لە ژێر هەوری دەبابان عەبەسام

دڵ کەوتووە و هێزم نیە بیلاوێنم

سەد رۆستەمە کوژراوە لە سەر داوێنم

من بابم ودڵ بەخەم و ئاواره

چوار خێڵی کوڕانی بێبەشم لێ دیارە

نەورۆزی رەهایی و هەڕەتی هاتی من

رۆڵەم دەوێ کە بنووسێ بە سەرهاتی من

بکێشەوە لە خۆڵم دەنا رێگام دەگۆڕم

دەست درێژیت گران تەواو دەبێت بۆ مێشکی چۆلت

بکێشەوە لە خۆڵم دەنا رێگام دەگۆڕم

دەست درێژیت گران تەواو دەبێت بۆ مێشکی چۆلت

بکێشەوە لە خۆڵم دەنا رێگام دەگۆڕم

دەست درێژیت گران تەواو دەبێت بۆ مێشکی چۆلت

زۆر کەس دەو رۆژەیی دا بێدەنگی کرد

بەڵام ئاگادار بێت دەگەڵ جاشان فەرقی نەکرد

کاناڵی ئاسمانی، هەر نیشاندانی کولتووری باستانی

دوورین بەڵام بۆ رشتنی خوێن بێدەنگ و باس نابین

سنوور بەزاندنە، پەردەی حورمەت دڕا

لە گۆشەیەک فرمێسکی دایکێک هەڵڕژا

ئادی تازە زانیوەمە کوردم و هاوار دەکەم

بۆ پێشمەرگەیی بە غیرەتی وڵات سەر دادەخەم

کە دەمرێ و دەژی، دەمرێ و دەمێنێتەوە، دەمرێ و نامرێ

وەختێک دەستهەڵناگرێ، ئەگەر قودرەت بە دەست بێ دەنگە

ئێمە هێستا ماوین، رەنگی خوێنین

بەڵام دوایی مردن رەنگی تاوین

ناسری ئاغا برا، نەڵەی رۆڵەیی ئەوڕۆ دەستی بەرداوین

ئەمە هەین بەڵام کەمە رۆڵەی وەک تۆ فەرهاد سەنگاوی

نەویدی زەردی، رۆڵێکی کورد بە بیری بڵاو

نەوەک جاشێکی گڵاو

بکێشەوە لە خۆڵم دەنا رێگام دەگۆڕم

دەست درێژیت گران تەواو دەبێت بۆ مێشکی چۆلت

بکێشەوە لە خۆڵم دەنا رێگام دەگۆڕم

دەست درێژیت گران تەواو دەبێت بۆ مێشکی چۆلت

بکێشەوە لە خۆڵم دەنا رێگام دەگۆڕم

دەست درێژیت گران تەواو دەبێت بۆ مێشکی چۆلت

لە وڵاتێک کە باڕووت بۆنی سەردەستە

بۆنی وەنەوشە بە کەپۆیی کەس ئاشنا نێ

هەستی کەس نابزوێ، رۆڵەی وڵات من

بە چەقەنەیی خۆیی دڵی خۆش نابێ

لە ئاسمانێک کە شریخەی گولەیی تێدا دەبیسرێ

کۆترەکان تێدا هەڵنافڕن

مەبەستی رۆڵەکانی گەورەیە و

تا گەیشتن بە مەبەستیان دەستهەڵناگرن

بەردێک کە دەکرێتە سەنگەر

هیچ وەخت نابێ بە نەمایی خانوویی

تۆش ئەگەر بمزانی ناڵەیی:

نەوید وەک من بێ خەیاڵ بایی شا بوویی

ئەو رێگایە بە من دەستپێنەکراوە

هەرواش بە من تەواوی نایە

نەویدی زەردی ئەگەر ئەوڕۆ دەیڵێ

دەنگی وڵاتی خۆیی دەگەرویی دایە

Navid Zardi more
  • country:
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Kurmanji), English
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Navid Zardi Lyrics more
Navid Zardi Featuring Lyrics more
Navid Zardi Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs