ڕاپەڕیوم [Rapariwm] lyrics
Songs
2024-12-27 01:50:41
ڕاپەڕیوم [Rapariwm] lyrics
ڕاپەڕیوم وا لە کۆڕی بەزمی تێکۆشانەوە
شان بە شانی ڕۆڵەکانی نیشتمانی جوانەوە
من لە نێو جەرگەی خەبات و شۆڕشی بێ پایانەوە
سەر لە پێناوم لە خزمەت خاکی کوردستانەوە
هەڵگری بەیداخی سووری ڕێی شەهیدانم ئەمن
چۆمی خوڕێنی بەهارانم پشوودانم نیە
بێ وچان هەروا دەهاژێم و هەدادانم نیە
من شەپۆلی سەرکەشی دەریام و ئارامم نیە
گەر بە سەربەستی نەژیم من ، ژینی پەستیم بۆ چیە ؟
هاژە هاژی قەڵبەزەی بەفراوی کوێستانم ئەمن
شێری مەیدانی نەبەرد و ڕاپەڕینم هەر بە گووڕ
من بە نرکەم دادەخورپێنم دڵی دوژمن لە پــڕ
وێنەیی دارەبەنی پیرم بەدەم کوێستانی چـــڕ
بازی بێ پەروام ئەمن ، پیرە هەڵۆم ، هەر بەرزە فــڕ
وەک برووسکە و گرمەیی هەوری بەهارانم ئەمن
شێعری مامۆستا عەبدولخالق نەقیب
- Artist:Sirûdî Kurdî / Sirûda Kurdî