رۆژئاڤا [Rojava] [Transliteration]

Songs   2024-12-19 06:13:57

رۆژئاڤا [Rojava] [Transliteration]

ڕۆژئاواکه‌م بێگومان به‌

ڕۆژی ڕوونت هه‌ڵدێته‌وه‌

باکوور، باشوور، ڕۆژهه‌ڵاتت،

بێ تۆ ڕۆژیان نابێته‌وه‌

ڕۆژئاواکه‌م دڵنیا به‌

ڕۆژی ڕوونت هه‌ر دێته‌وه‌

هه‌وری ڕه‌شی ئاسمانت

به‌ تیشکی ڕۆژ ئه‌توێته‌

گوڵی ژیان ئه‌روێته‌وه‌

ئاڵای کوردان ئه‌شه‌کێته‌وه‌

گوڵی هیوام ئه‌روێته‌وه‌

ئاڵاکه‌مان ئه‌شه‌کێته‌وه‌

خۆراگریت بێوێنه‌یه‌

وره‌ی به‌رزت شێرانه‌یه‌

به‌رخۆدانت ناسنامه‌یه‌

سه‌رکه‌وتنت پێناسه‌یه‌

سه‌ربه‌ستی تۆ داوای ئێمه‌یه‌،

هیوای ئێمەیه‌

ڕۆژاواکه‌م بێگومان به‌

ڕۆژی ڕوونت هه‌ڵدێته‌وه‌

باکوور، باشوور، ڕۆژهه‌ڵاتت،

بێ تۆ ڕۆژیان نابێته‌وه‌

ڕۆژاواکه‌م دڵنیا به‌

ڕۆژی ڕوونت هه‌ر دێته‌وه‌

هه‌وری ڕه‌شی ئاسمانت

به‌ خۆری ڕووت ئه‌توێته‌

گوڵی ژیان ئه‌روێته‌وه‌

ئاڵای کوردان ئه‌شه‌کێته‌وه‌

گوڵی هیوام ئه‌روێته‌وه‌

ئاڵاکه‌مان ئه‌شه‌کێته‌وه‌

ژن و پیاوت قاره‌مانن

پیر و زارۆک شۆڕشڤانن

شار و گوندت دلۆڤانن

خاک و خۆڵت نیشتیمانن

شانازی گش کوردستانن

Çiya Medenî more
  • country:
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:http://www.kurdonline.com/music/singers.php?n=Chia
Çiya Medenî Lyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs