ڕووناک [Ronak] lyrics
ڕووناک [Ronak] lyrics
هه‌ی ڕۆڵه شۆڕش په‌روه‌رده‌که‌م
هه‌ی ڕۆڵه شیرینه‌که‌م ڕووناک
خوزگه شنه‌ی بای به‌یانی بۆنێکی تۆی ئه‌هێنا بۆم
خوزگه ئه‌تزانی یه‌کجاری چه‌ند به تاسه‌ی بینینی تۆم
تامه‌زرۆی هه‌ناسه‌ی بۆن خۆشی به‌ربینی تۆم
چه‌ند خۆش ده‌نگت له گوێم دایه
کۆرپه شیرینه که‌ی دایه
که به زه‌نگی ده‌نگی نه‌رمین
ئه‌تکوت دایه دایه‌ی شیرین
کوانێ بابم کوا له کوێئیه
خاڵم له کام شار کام دێئیه
نامه‌یان بۆ هه‌رگیز نایه
منیش ده‌مکوت گیانی دایه
بابت له‌وێ له چیا یه
تۆش به‌و ده‌سته بیچکۆلانه
کاغه‌زێکت کرد به نامه
ئه‌مانه‌تی نامه دا پێم
ئه‌تزانی من بۆ ئێره دێم
جوابی نامه‌که‌ت داوا کرد لێم
ئازیزه دڵ خهمینهکهم ڕووناک
ڕۆڵه شیرینه‌که‌م ئه‌وه منیش له سه‌نگه‌ری ئه‌وانه‌وه
له سه‌نگه‌ری شۆڕشی کوردستانه‌وه
یادگاره شیرینه‌که‌ی یادی بابت
له جیاتی وان وا خۆم ده‌نووسمه‌وه جوابت
نه‌کا دڵه بچکۆله‌که‌ت به دووری دایه‌ش خه‌مین بێ
نه‌کا نه‌رگسی چاوه‌کانت لێڵی شه‌ونمی ئه‌سرین بێ
خاڵ و بابت پێشمه‌رگه بوون
به شوێن خۆری به‌هارا چوون
خۆری گه‌شی ئاسمانی ڕوون
به‌هارێ که هه‌موو مناڵ ده‌وریان پر بێ له باب و خاڵ
نه تۆ نه ئازاد نه گه‌لاوێژ نه خه‌یاڵ نه هیچ مناڵ
چاوتان نه‌شێوێ به ئه‌سرین
لێوتان پڕ بێ له پێکه‌نین
یان ده‌نگی سروود و کایهتان
یان نه‌غمه‌ی دایه دایهتان
بچێته ئاسمانی پاک
چاوه ڕاستهکهمی ڕووناک
تاسه‌م لێت نه‌شکا گیانی شیرینم
وا من ڕۆیشتم سا که‌ی بتبینم
- Artist:Necmedîn Xulamî