Ruhumda Sızı [Kurdish [Sorani] translation]

Songs   2024-11-02 13:34:41

Ruhumda Sızı [Kurdish [Sorani] translation]

ئەمە چ دەردێکە دەرمانی نییە

ئازارەکە لەجەستەمدا نا، لەڕۆحمدایە

برینێکی نەبینراو ئێشی زۆرە

ئازارەکە لەجەستەمدا نا، لەڕۆحمدایە

ئای ئای ئازارەکە لەڕۆحمدایە

برینێکی بێ فیشەک، بێ خەنجەر، بێ خوێنه

هیچ تەبیبێک چارەی ئەمەی بۆ نادۆزرێتەوە

خۆزگە وەک مەنسور* بیانکردمایە بەدارا

ئازارەکە لەجەستەمدا نا، لەڕۆحمدایە

ئای ئای ئازارەکە لەڕۆحمدایە

دکتۆری نیە، لوقمانی* نییە، چارەشی نییە

هیچ نیشانەیەکی بینراوی بەچاوی سەر نییە

تیرێکی نەبینراو لەسینەم چەقی

ئازارەکە لەجەستەمدا نا، لەڕۆحمدایە

ئای ئای ئازارەکە لەڕۆحمدایە

دیدەکانم تەڕن، چاوم خوێن ئەبارێنێ

ڕۆحم بریندارە و ناخم ئەناڵێنێ

ئەم حاڵەشم بەس تارەکەم پێ دەزانێ

ئازارەکە لەجەستەمدا نا، لەڕۆحمدایە

ئای ئای ئازارەکە لەڕۆحمدایە

بەسە نەسیمی* بەسە ئەم هاوارەم

دەزانم، دەسوتێم خراپتر لەکەرەم*

هەموو ساتێ هەڵدێ بۆسۆم

ئازارەکە لەجەستەمدا نا، لەڕۆحمدایە

ئای ئای ئازارەکە لەڕۆحمدایە

Ender Balkır more
  • country:Turkey
  • Languages:Turkish
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Ender Balkır Lyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs