سهربازی ون [Sarbazi wn] [Persian translation]
Songs
2024-12-25 21:46:16
سهربازی ون [Sarbazi wn] [Persian translation]
کە وەفدێ دەچێتە شوێنێ
بۆسەر گۆڕی سەربازی ون
، تاجە گوڵینەیەک دێنێ
ئەگەر سبەی
وەفدێک بێتە وڵاتی من
:لێم بپرسێ
کوانێ گۆڕی سەربازی ون؟
دەڵێم: گەورەم
،لە کەناری هەر جۆگەیەیێ
،لەسەر سەکۆی هەر مزگەوتێ
،لە بەردەرگای هەر ماڵێ
،هەر کڵێسەیێ
هەر ئەشکەوتێ
،لە سەر گابەردی هەر شاخێ
لەسەر درەختی هەرباخێ
: لەم وڵاتە
لەسەر هەر بستە زەمینێ
،لەژێر هەر گەزە ئاسمانێ
مەترسە کەمێک سەر داخە و
تاجە گوڵینەکەت دانێ
- Artist:Karwan Osman