سه‌بری [Sebri] lyrics

Songs   2024-11-21 17:49:44

سه‌بری [Sebri] lyrics

وه‌ی ئه‌گه‌ر ناوه‌که‌ت فــه‌رامۆشم بێ

وه‌ی سفیدی که‌فه‌ن بــــاڵاپـــۆشم بێ

ئه‌ی دڵه‌که‌م ده‌ربـێنن بڕوانن تـێــــیا

وه‌ی به‌ غه‌یری ناو تۆ هیچ نییه‌ تێیا

ســـــه‌بری، سه‌بری

وه‌ی شه‌رت بێ له‌ داخت تا رۆژی مه‌حشه‌ر

وه‌ی بـــه‌رگی عــه‌زیاتیت ده‌رنــێــنـم له‌ به‌ر

وه‌ی شه‌رت بێ له‌ داخت تا رۆژی مه‌حشه‌ر

وه‌ی بـــه‌رگی عــه‌زیاتیت ده‌رنــێــنـم له‌ به‌ر

ســـــه‌بری، سه‌بری

وه‌ی سه‌بری گوڵـفرۆش گـوڵ دانـه‌ دانـه‌

وه‌ی دڵه‌که‌م بۆ دڵه‌که‌ت وێڵ و حـه‌یرانـه‌

ئه‌ی سه‌بری بۆ خاتر ته‌کیه‌ی بابـه‌ شـێخ

وه‌ی مه‌مکووژه‌ به‌ ناز مه‌مبره‌ بـــه‌ تــێخ

ســـــه‌بری، سه‌بری

ئه‌ی قورئانێ بــێـنه‌ بـــیــخــه‌ داوێــنــم

من له‌ تۆ زیـــــاتـر کـــه‌س نــالاوێــنــم

ئه‌ی قه‌سه‌م به‌ قورئان خه‌تمی کـه‌لامـه‌

وه‌ی ئیشقت تا مه‌حشه‌ره‌ پابه‌ندی پامه‌

ســـــه‌بری، سه‌بری

وه‌ی شه‌رت بێ له‌ داخـت تـه‌رکی دنـیـا کــه‌م

وه‌ی به‌ وێنه‌ی مه‌جنون روو له‌ سه‌حرا که‌م

وه‌ی شه‌رت بێ له‌ داخت تا رۆژی مه‌حـشه‌ر

وه‌ی بـــه‌رگی عــه‌زیاتیت ده‌رنــێــنـم لـه‌ به‌ر

ســـــه‌بری، سه‌بری

ئه‌ی هه‌ڵبگره‌ خه‌نجه‌ر بیده‌ له‌ جه‌رگم

وه‌ی ئه‌وسا بیخوێنه‌ یاسینی مــــه‌رگم

ئه‌ی هه‌ڵبگره‌ خه‌نجه‌ر بینه‌ پـــامــه‌وه‌

وه‌ی خۆت به‌ به‌ حاکم بــێره‌ لامــــه‌وه‌

ســـــه‌بری، سه‌بری

ئه‌ی ئه‌گه‌ر گیان کێشان وه‌ک دووری تۆ بێ

وه‌ی یاخوا به‌ نه‌سیب جـۆری ســه‌ر کـۆ بێ

ئـــه‌ی بـیـکه‌ بـه‌ خاتر سی جزمه‌ی قــورئان

وه‌ی له‌مه‌ زیــاتــر مــه‌مــکه‌ ســه‌رگــه‌ردان

ســـــه‌بری، سه‌بری

Abbas Kamandi more
  • country:Iran
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Gorani)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:https://en.wikipedia.org/wiki/Abbas_Kamandi
Abbas Kamandi Lyrics more
Abbas Kamandi Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs