شێتم کە [Shêt mka] lyrics
Songs
2024-11-07 09:35:28
شێتم کە [Shêt mka] lyrics
شێتم کە، نامەوێ شێتی دنیا بم
با شتێکی لەم دونیایە جوانتر هەبێ بۆی ژیابم
بمهەژێنە، با لە ئازاری دووریت وەک دەریا بم
ببە بە هەور لە چاوما
تەنیا چاوی تۆ ئەهێنێ بۆی گریا بم
ئەم شێتییەم شێتی تۆیە
بۆ ئەبەد نامەوێ چا بم
دەردی ئەشقی تۆ بەچێژە
نامەوێ لە دووی دەوا بم
بەس پێم بڵێ تۆ چی ئەکەی؟
بەم هەموو شێتییەشمەوە ناهێڵێ دێوانە ببم
چۆن ئەتوانی وا مەستم بکەی
موحتاجی مەیخانە نەبم
ئەم گەمەیە لە کەوێ فێر بووی
دڵێک ورد و خاش ئەکەیت و چاکی ئەکەیتەوە
لە یەک کاتدا ئازاریشی و ئازاریش لە بیر ئەبەیتەوە
- Artist:Navid Zardi
- Album:To (2018)