شەکرە بەفر [Shakra Bafr] [Transliteration]

  2024-09-19 13:12:08

شەکرە بەفر [Shakra Bafr] [Transliteration]

شەکرە بەفرە، بەسـەر سەرما ئارام ئارام، دێتە خوارێ

گەرچــی گیانی داپۆشــیوم، وەکــو داری بن بــنارێ

هەڵـوەدام تاکو بەیانی، چــاولێـک نەنێ، هــەر بـــبارێ

لـەژێـر باڵی ئــەو بــەفـرەدا، بـێ پەروا هەر دێم و ئەڕۆم

فریشـتەیەک دەســـتم ئەگــێ، بم باتەوە لانەکەی خـۆم

ئەو نازانێ چەند حەز ئەکەم ، ئاهی دڵ بەو بەفـرە بـشۆم

ئەمـشـەو لە سـای کــزە بادا، با هەر ســەرما بم تەزێنێ

با ئەو بــەفرە وەک شـــۆڕەبی، هەمـــوو گیانم بـلەرزێنــێ

سبەی بێتە ئاو و دیسان، لێوی کانی ببزوێنێ هەر ببارێ

Bahjat Yahya more
  • country:Iraq
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Kurmanji)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Bahjat Yahya Lyrics more
Excellent recommendation
Popular