شێخانی [Sheykhaani] lyrics
Songs
2024-10-05 06:33:22
شێخانی [Sheykhaani] lyrics
ورد بن دەی دەی
ڕێک بن دەی دەی
پێهەڵکەن له گۆرانی
ڕێکخەن پێتان
گچ کەن خۆتان
بۆ ستگاهی و شێخانی
چاوڕەش وەرە دەستم بگرە
شەرمی ناوێت لە شاهی
لە سەیران و زەماوەندو
لە دۆڵ و کێوو چیایی
دە وەرە چاو جوان
بگرین دەستان
بۆ شاهی بن دارانی
ڕێکخەن پێتان
گچ کەن خۆتان
بۆ ستگاهی و شێخانی
هاتم بەبۆنەی خاڵت
توشی داوی زوڵفت بووم
سەیرێکی نا بامت بووم
نەمزانی دامەو دامە
دڵدار و جوان پەرستم
کە ئیرۆ خومار ومەستم
ئاواتی جوانی یارم
بیر و باوەڕ و هەستم
دە وەرە چاو جوان
بگرین دەستان
بۆ شاهی بن دارانی
ڕێکخەن پێتان
گچ کەن خۆتان
بۆ ستگاهی و شێخانی
به خوێناوی دڵ و گیانم
گوڵی چاوت ئەپارێزن
بە ئاخی داخی ناخی خۆم
گوڵم ناوت ئەپارێزم
ئەی هاوار
- Artist:Jamshid Moghaddam
- Album:Faribaneh