شیرین تەشی دەڕێسێ [Shirin Tashi Drese] lyrics
شیرین تەشی دەڕێسێ [Shirin Tashi Drese] lyrics
له سه‌رووی قامه‌تی یار، عه‌تر و عه‌بیر ده‌باری
دڵامی خسته له‌رزه، له‌ره‌ی مه‌مکی هه‌ناری
مه‌ست مه‌ست به نیمنیگاوه، دوو نێرگسی خوماری
به خه‌نده زوڵفی لادا، له‌سه‌ر عوزار و زاری
دونیا به ئینتیزاریت، شیرین ته‌شی ده‌ڕێسێ
هاوار شیرین گیان، ئامان شیرین گیان
ته‌شی وه‌کو دڵی من، له ده‌ستی ئه‌و ده‌له‌رزی
چه‌ند جوان و دڵڕفێنه، ئافتاب و ته‌ور و ته‌رزی
کاتێ که بۆ سه‌ر ئاوێ، زوڵفی له سه‌رووی به‌رزی
که شه‌و به‌یانی به‌ردا، گوڵ و وه‌نه‌وشه باری
دونیا به ئینتیزاریت، شیرین ته‌شی ده‌ڕێسێ
هاوار شیرین گیان، گیانم شیرین گیان
په‌نجه‌ی به چه‌شنی شمشاڵ، دوو ده‌ستی پڕ له خرخاڵ
ڕوومه‌ت سپی، دوو لێو ئاڵ، په‌رچه‌م سیاه بوو چاو کاڵ
وه‌ک ڕه‌نگی نه‌خشی مانی، باڵا و کوڵم و خه‌ت و خاڵ
سه‌ڵای له عاشقان دا، باغی گوڵ و هه‌ناری
دونیا به ئینتیزاریت، شیرین ته‌شی ده‌ڕێسێ
هاوار شیرین گیان، ئامان شیرین گیان
- Artist:Mazhari Xalqi