شنەی با [Shney Ba] [Transliteration]
Songs
2024-11-26 13:19:00
شنەی با [Shney Ba] [Transliteration]
زەمانی فیرقەتی یارانە ئەمشەو
شنەی بای هیجری ناودارانە ئەمشەو
لە سەحرای سینە خاری خەم ڕوواوە
لە هەوری دڵ خەفەتبارانە ئەمشەو
لە پێی دڵدا سەدایی دێت مەزندە
زڕەی زنجیرەکەی جارانە ئەمشەو
کەبابی دڵ لە ئەشکی دیدە سوێرە
لە کن من جەژنی مەیخۆرانە ئەمشەو
لەسەر دڵ قەترەیی ئەشكم كە دەتكێ
خسابی دەستی ئەغیارانە ئەمشەو
حەریری زەرد و سوور و ڕەنگی ئەشكم
مەتای كاروانی غەمبارانە ئەمشەو
حەیات و مەرگ و وەسڵ و ھیجر و خۆشیم
دەڵێی ھیجرانی بیمارانە ئەمشەو
- Artist:Adnan Karim
- Album:Shney Ba