شۆڕه‌ ژن [Shora zhn] lyrics

Songs   2024-07-04 16:13:21

شۆڕه‌ ژن [Shora zhn] lyrics

دوو زوڵفی چین بە چین کرد

کە نافەیی خەتایە

دوو مەمکی دامە دەستی

هەناری شلکە سایە

ئۆخەی ئۆخەی شۆڕە ژن

با لەسەر تۆ بمکوژن

دەس هەڵگیری باڵات نیم

لەسەر ڕووی تۆ بمنێژن

بە خەندە چەرخێکی دا

کە شەوق و نەشئە وایە

بە نوکتە پێی نیشاندام

سەما لەسەر هەوایە

پەردەی کراسی لاچوو

پشکوت بە هەردوو لێوان

گوڵ و شەکەر دەباری

لە کوچە باغی سێوان

زوڵفی پرژاند لە کوڵمی

وە دەرکەوت لە نێوان

شەمس و قەمەر هەڵاتن

دوێنێ نوێژی شێوان

ئۆخەی ئۆخەی ناسکە ژن

با لەسەر تۆ بمکوژن

دەس هەڵگری باڵات نیم

لەسەر ڕووی تۆ بمنێژن

Mazhari Xalqi more
  • country:Iran
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:Folk
  • Official site:
  • Wiki:https://en.wikipedia.org/wiki/Mazhar_Khaleqi
Mazhari Xalqi Lyrics more
Mazhari Xalqi Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs