سروودی ژنی کورد [Sirûdî Jinî Kurd] [Transliteration]

Songs   2024-11-27 02:58:19

سروودی ژنی کورد [Sirûdî Jinî Kurd] [Transliteration]

ژنی کوردم، ئاشتیخوازم، تێکۆشەرم

پارێزوانی کوردستانم، کۆڵنەدەرم

تێ ئەکۆشم تا بە دی بێ مافی ژنان

بۆ نەمانی زوڵم و ئازار و دەرد و ژان

تێ ئەکۆشم من لە پێناو مافی یەکسانی ئینسان

تا نەمێنێ و تا لە بن بێ وا نەریتی هەقخوران

با هەموومان پێکەوە، دەست لە دەست بۆ پێشەوە

ژن لەگەڵ پیاو پێکەوە، یەک مەبەست بۆ پێشەوە

تێ ئەکۆشین تا وەدی دێ ئاواتمان

نیشتمانێ پڕ لە سۆز، پڕ لە جوانی ژیان

نیشتمانێ پڕ لە سۆز، پڕ لە ڕەنگی ژیان 

بیر و هۆشم، ورە و جۆشم، بۆ بە بێ هۆ بسوتێندرێ

هەست و سۆزم، خۆشەویستیم، بە بێ تاوان بخینکێندرێ

ئیتر بەسە چیتر لە ژێر ناوی ناموس چەوسانەوە

با وریا بین، با هۆشیار بین

ئەم نەریتە لەناو بەرین

با هەموومان پێکەوە، دەست لە دەست بۆ پێشەوە

ژن لەگەڵ پیاو پێکەوە، یەک مەبەست بۆ پێشەوە

تێ ئەکۆشین تا وەدی دێ ئاواتمان

نیشتمانێ پڕ لە سۆز، پڕ لە جوانی ژیان

نیشتمانێ پڕ لە سۆز، پڕ لە ڕەنگی ژیان

ئەگەر ئیمڕۆ سنگم قەڵغانی گوللەیە بۆ وڵاتم

کە شەڕ نەما هەر ئەوەستم لە خەباتم

لە مەیدانی سیاسەتدا بەشم نیوەی ئەو پانتایە

هیچ بەربەستێ بەندم ناکا، ژنی ئیمڕۆ بەئاگایە

Sayran Zamani more
  • country:
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Sayran Zamani Lyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs