Sirûdî Kurdî / Sirûda Kurdî - ئاگره سوورە [Agra Sura]
Songs
2024-12-25 22:44:14
Sirûdî Kurdî / Sirûda Kurdî - ئاگره سوورە [Agra Sura]
من پشکۆیەک لەو ئاگرەم
کە ئاسنیش دەتاوێنێ
من دڵۆپێک لەو بارانەم
کە دەریایەک بە دی دێنێ
من شەماڵم ئەو شەماڵە
پڕ لە شنەی بە سۆز و تاو
دەمەو بەهار بەفری
داگیرکەری وڵات ئەکەم بە ئاو
من ژیلەمۆم ئەو ژیلەمۆی
دوای هەزاران ئاو لێ پژان
دیسانەوە گڕ دەهاوێم
دەیڵێمەوە گۆرانی ژیان
کاتێ ساوای باوک کوژراو
فرمێسک ئەڕژێنێ بەتاسە
من بە سۆزتر لەو ئەسرینەم
بە قینترم لەو هەناسە
من باوەڕم، بومەلەرزەم
دڵی زەوی دەلەرزێنم
کێو و تەلان لە بن دێنم
هەموو جیهان دەهەژێنم
من رووناکی ئاسۆی ژینم
وەک تاو هەڵدێم بۆ ژێردەستان
من شۆڕشم، ئاگرە سوورەم
ئاگرە سوورەکەی کوردستان
- Artist:Sirûdî Kurdî / Sirûda Kurdî