Sirûdî Kurdî / Sirûda Kurdî - دەمی ڕاپەرین [Dami Raparin]
Songs
2024-11-27 14:23:19
Sirûdî Kurdî / Sirûda Kurdî - دەمی ڕاپەرین [Dami Raparin]
دەمی ڕاپەرینە دەمی ڕاپەرین
ھەتا کەی بە سستی و بە پەستی بژین
پەلامار ده، ئەی کورد، عەرەق رشتنێ
لە دڵ کرمی ناکۆکی دەرکردنێ
بە یەک بوونە گشت
پتەو بوونی پشت
بە یەک بوون ئەبێ
گەلت پێش کەوێ
دەمی ڕاپەرینە دەمی ڕاپەرین
ھەتا کەی بە سستی و بە پەستی بژین
بەلادا بکە چاکی مەردایەتی
درێغی مەکە گیان لە کوردایەتی
،بگرمێنە وەک شێر، بچۆرە نەبەرد
بڵێ: کوانێ ھەقی ژینی کوردانی مەرد؟
درشت تاکو ورد
نەکەین دەست و برد
بە ھەق چۆن ئەگەین؟
پشوو چۆن ئەدەین؟
- Artist:Sirûdî Kurdî / Sirûda Kurdî