سروودی یەکسانی [Sirûdî Yeksanî] [Transliteration]
Songs
2024-11-07 11:01:42
سروودی یەکسانی [Sirûdî Yeksanî] [Transliteration]
هەموو هاودەنگ بە یەک ئاواز
ئازادی دەکەین بە ڕێباز
بۆ داد پەروەری بە نیاز
بۆ خەبات دەکەین بانگەواز
ئەمەین هەموو دەکەین نەفرەت
لە ژێردەستەبوونی ئافرەت
دەڵێین نا هەرگیز بۆ ستەم
نا بۆ ژینێکی بێ بەرهەم
هەشتی مارسی شای ڕۆژەکانی
بۆ ژنانی گشت جیهانی
دەستپێکی نوێی بۆ هاوسانی
بۆ داد پەروەری و بۆ یەکسانی
دەبا بە هاوسەنگی بژین
ئاستەنگی پێشکەوتن نەبین
پیاو و ژن دوو بوونەوەرن
بۆ یەکتری گرنگ و سەروەرن
بەڵێ بۆ مرۆڤ سالاری
بۆ ئازادی و بۆ هۆشیاری
بۆ سەربەستی بە یەک بڕوا
با نگمان بە گشت دنیا دەگا
- Artist:Dilnia Razazi