تەمەن [Taman] lyrics
Songs
2024-11-26 13:37:31
تەمەن [Taman] lyrics
چاوم مۆمی تەمەنتە وا بۆت دائەگیرسێنم
جەژنی لەدایکبوونتە، ڕۆحم بەدیاری دێنم
گوڵی باخی ژیانم ڕێگەی ژینت گوڵ رێژ بێ
لە تەمەنی من بڕوا، تەمەنی تۆ درێژ بێ
خۆزگە ئێستا لات ئەبووم، تێر لە سیمات دەمڕوانی
گۆرانیم بۆت ئەوت پر بەدڵ ئەمدوانی
کە گەورە بووی دەزانی نازداری بابە و دایە
بۆ جودایی ئازیزان زەمەن چەند بێ پەروایە
فرمێسک و خەندەی لێوم هەمووی ئیلهامی تۆیە
رەنگاڵەیی ژیان لام بێ تۆ بێ رەنگ و بۆیە
خۆری ئاواتی ژینم خۆرت لێ ئاوا نابێ
لە چاوەروانی تۆدام تا تەمەن ئاوا ئەبێ
- Artist:Sana Barzanji