تۆ لە دڵمای [To la Dlmay] [English translation]
Songs
2024-12-24 23:12:48
تۆ لە دڵمای [To la Dlmay] [English translation]
تۆ لە دڵمای، تۆ لە دڵمای
بۆ ھەرکوێ ئەرۆم لـەگەڵمای
لێم ببورە، من زمـانم لاڵە کە دێمە لای تۆ
ھزر و ھۆشم لا نامێنێ، نیمە هێزی گفتوگۆ
من وەکوو ئەو گەڵایە وام شنەی با ھێنابێتی
یان وەکوو ئەو کـۆترەی وا ڕاوچیەک پێکابێتی
با منیش ھیچ نەدرکێنم، تۆ لە چاوم تێبگە
لە ڕێی زمانی چاومەوە بە دڵم بگە
بڵێم تەنھا بۆ تۆ ئەژیم، ھێشتا ھەر کەمە
خۆشەویستی ھەژانێکە، شەرحی چۆنەکرێ بەدەم
چۆن باسی گیانی من بکا، وشە بۆخۆی بێ گیانە
ھەرگیز ناتوانێ وێنای کا، ئەم لەسەر خۆ سووتانە
- Artist:Bahjat Yahya