تۆ پیرۆزی [To Pirozi] [Transliteration]
Songs
2025-12-06 23:23:45
تۆ پیرۆزی [To Pirozi] [Transliteration]
نیگاکانت بشارەوە - ئاسمانی ئەم شارە لێڵە
ئێرە کڕێوەی نیگایە و لەدووی چاوانی تۆ وێڵە
مەهێڵە هەر ئیشقێکی شێت بە هەوێنی گریانت بێ
ڕێگا مەدە هەر نیگایەک ئەسیری چاوەکانت بێ
تۆ پیرۆزی وەکوو باران، وەک هەناسەی لالەزاران
وەک ئەندێشە و هەنسکی مانگ، بۆ شەوی ئەستێرە باران
مەهێڵە ئاوازی خەم برژێتە نێو دەروونتەوە
تابلۆی جوانیت بڕوکێنێ و بڕواتە ناخی بوونتەوە
دە مەهێڵە ئاوازی خەم برژێتە نێو دەروونتە
تابلۆی جوانیت بڕوکێنێ و بڕواتە ناخی بوونتەوە
تۆ پیرۆزی وەکوو باران، وەک هەناسەی لالەزاران
وەک ئەندێشە و هەنسکی مانگ، بۆ شەوی ئەستێرە باران
- Artist:Navid Zardi