تۆڵە [Tola] [Transliteration]

Songs   2024-11-07 06:18:50

تۆڵە [Tola] [Transliteration]

من بوورکانی چیای خه‌مم ئه‌مڕۆ هاتووم

من لافاوی گریانێکی په‌نگ خواردووم

من ئه‌و گه‌له‌م ئه‌نفال بووه‌ نان و به‌رگم

ئه‌نفال بوه‌ ناونیشانم

ئه‌نفالیان کرده‌ مۆرێک و خستیانه‌ سه‌ر ناوچه‌وانم

به‌یانیه‌ک برینی کۆن و نوێ کولایه‌وه‌

په‌ڕه‌ی مێژوو به‌په‌نجه‌ی خوێناوی نووسرایه‌وه‌

به‌یانیه‌ک که‌ ده‌می بێ زمان که‌وته‌ نه‌ڕه‌

ووتی تۆڵه‌ی گه‌رمیان و شاره‌زوور کرایه‌وه‌

سه‌ری به‌رزی سه‌گرمه‌ و پیره‌مه‌گرون و قه‌ندیل

بۆ شه‌وه‌زه‌نگی ئه‌م ڕێگایه داگیرسایه‌وه‌

به‌یانیه‌ک ئه‌م شاره‌ وه‌ک دایکی جگه‌رسووتاو

هه‌ردووده‌ست و مه‌چه‌کی هه‌ڵکێشابوو له‌ خوێناو

به‌یانیه‌ک له ‌تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌موو کۆست و مه‌رگه‌

دار و به‌ردی ئه‌م خاکه‌ لێیان بوو به‌ پێشمه‌رگه‌

که‌ پێشمه‌رگه‌ گڕیگرت وه‌کو مۆم توایه‌وه‌

خه‌ڵکی کۆچ پێکراوی بادینان گه‌ڕایه‌وه‌

خه‌ڵکی کۆچ پێکراوی لای گه‌رمیان گه‌ڕایه‌وه‌

به‌یانیه‌ک چاوه‌که‌ی کوردستانی پڕمه‌ینه‌ت

بۆ دواجاربوو ڕژاندی ئاهو ئه‌شکی پڕ حه‌سره‌ت

که‌لافاوی ئه‌و ئه‌شکه‌ ها دووژمنی تێکشکان

ده‌ریایه‌کی بێ بن بوو جه‌للاده‌کان تیا خنکان

دایکی شه‌هید له‌ تۆڵه‌ی ئه‌و دڵه‌ برینداره‌

هه‌ردوو پرچی بۆ دووژمن کرده‌ په‌تی سێداره‌

Bahjat Yahya more
  • country:Iraq
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Kurmanji)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Bahjat Yahya Lyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs