تۆش بەجێم دێڵی [Tosh Ba Jem Delli] [Transliteration]
Songs
2024-11-23 00:34:35
تۆش بەجێم دێڵی [Tosh Ba Jem Delli] [Transliteration]
تۆش بەجێم دێڵی، تۆش بەجێم دێڵی
زۆر چاك دەزانم، تۆش بەجێم دێڵی
تۆش سەرخۆش ئەبی و وەك بادەیەکی بۆش
تۆش بەجێم دێڵی، تۆش بەجێم دێڵی
تۆش بەجێم دێڵی، تۆش بەجێم دێڵی
وەك چۆن سەوزایی باخ بەجێ دێڵێ
وەك چۆن تەم و مژ ، شاخ بەجێ دێڵێ
تۆش بەجێم دێڵی
چۆن ئەسپێکی خورت سوار بەجێدێڵێ
چۆن وشەی تادار ، زار بەجێدێڵێ
ئەگەر ئەزانی ئەمجارە
بڕیارەکەت دوا بڕیارە
ناونیشانی خۆت بگۆڕە
جێ پێیهکانمان بسڕەوە
لەژێر ئاسمانی ئەمشارە
ئەوسا خوات لەگەڵ
چۆن ئەسپێکی خورت سوار بەجێ دێڵێ
وام بەجێ بێڵە
چۆن وشەی تادار، زار بەجێد ێڵێ
وام بەجێ بێڵە، وام بەجێ بێڵە
عەبدوڵا پەشێو
- Artist:Karwan Osman