تۆزه تۆزه [Toze toze] lyrics
تۆزه تۆزه [Toze toze] lyrics
بۆم بڵێ تۆزه تۆزه
هه‌وری له ملان ئاڵۆزه
بۆم بڵێ تۆزه تۆزه
هه‌وری له ملان ئاڵۆزه
باسکم وه ژوور سه‌ری دا
جه هه‌مده‌م ده‌شکێ گۆزه
له به‌ر به‌دکار ناوێرم لێ که‌م جه‌ژنه پیرۆزه
وه‌ره ده‌ستم دستۆ که بۆ گه‌رما و ته‌پ و تۆزه
ئاوری له من به‌رداوه خالیشی لێ پیرۆزه
به‌ژن ڕێکی وه‌کوو تۆ له هیچ کوێ نه‌بینراوه
زڵفت چنوری کاوان بێ باران سه‌وز کراوه
برۆت مانگی یه‌ک شه‌وه چۆن وا جوان چهمێنراوه
ڕوومه‌ت به‌فری گمۆیه خوێناوی پیا ڕژاوه
چاوت پیاڵه‌ی مه‌ستانه شه‌ڕابی تێکراوه
برژانگت وێنه‌ی په‌یکان ڕاست و تیژ دادراوه
جوته لێوی قهیتانت له سه‌ر یه‌ک دانراوه
دهعنت وه‌کوو مرواری به وردی ڕیز کراوه
ڕوومه‌ت به‌فری گمۆیه خوێناوی پیا ڕژاوه
چاوت پیاڵه‌ی مه‌ستانه شه‌ڕابی تێکراوه
بۆم بڵێ تۆزه تۆزه
هه‌وری له ملان ئاڵۆزه
بۆم بڵێ تۆزه تۆزه
هه‌وری له ملان ئاڵۆزه
باسکم وه ژوور سه‌ری دا
جه هه‌مده‌م ده‌شکێ گۆزه
له به‌ر به‌دکار ناوێرم لێ که‌م جه‌ژنه پیرۆزه
وه‌رم ده‌ستم دستۆ که به‌و گه‌رما و ته‌پ و تۆزه
ئاوری له من به‌رداوه خالیشی لێ پیرۆزه
- Artist:Adnan Karim
- Album:Badey Gulrang