Unutmuş Çoktan [Kurdish [Sorani] translation]
Unutmuş Çoktan [Kurdish [Sorani] translation]
تەنها رێگەم تۆ بوی ،بەڵام جێپێتم ون کرد
بێ هێماو نیشانە ، بێ ئاراستە کەوتمە رێ
جارێک بە راستا ، جارێک بە چەپا کەوتم
پەرتەوازە بوم , ونبووم بە تەواوی بێ گەرانەوە
کە ناوت ئەزرنگایەوە گوێ خۆمم ئەگرت(دام ئەخست)٠
نەمتوانی کۆتای بە قیژەکانی ناخم بێنم
بەردەوام خەیالم لای تۆ بوو جەستەم هەلئەخەلەتان
پەرتەوازە بووم لەم دەس بۆ ئەو دەس(لەملا بۆ ئەولا)٠
سەیری نەکردو رۆیشت ئاوریشی نەیایەوە
لە حاڵی نەپرسیم هچ
نەمتوانی بلێم بمێنەوە ،نەشمتوانی لەێی بپرسمەوە(لێپرسینەوەی لەگەل بکەم)٠
بە بێ هیوایی سەرم شۆرکرد بۆ غروری براوە
بیستومە یاری یەکێکی ترە , دەمێکە جێگای خەلکی تر گرتوێتی
منیش بە دلشکاویەک کە برینەکانی بە هیچ داپۆشراوە واز ئەهێنم و ئەرۆم
گوایە کچ و كورێکی هەیەو سەرقالە بە ژیانیەوە
لە هەمووی بە ئازارتر منی بیرنەکەوتۆتەوەو دەمێکە لە بیری کردووم
سەیری نەکردو رۆیشت ئاوریشی نەیایەوە
لە حاڵی نەپرسیم هچ
بە بێ هیوایی سەرم شۆرکرد بۆ غروری براوە
بیستومە یاری یەکێکی ترە , دەمێکە جێگای خەلکی تر گرتوێتی
منیش بە دلشکاویەک کە برینەکانی بە هیچ داپۆشراوە واز ئەهێنم و ئەرۆم
گوایە کچ و كورێکی هەیەو سەرقالە بە ژیانیەوە
لە هەمووی بە ئازارتر منی بیرنەکەوتۆتەوەو دەمێکە لە بیری کردووم
- Artist:Ferhat Göçer
- Album:Seni Sevmeye Aşığım