وەکو ڕۆژ [Wako Roj] lyrics
Songs
2024-12-19 20:24:03
وەکو ڕۆژ [Wako Roj] lyrics
وەکو ڕۆژ ئەو مەهە لەو دوورە دەرکەوت
لە مێوە ئەشک و ئاهی ئێمە سەرکەوت
کە ئەو ڵێوە و ددانەم دی بەجارێ
لەبەرچاوم هەموو لەعل و گوهەر کەوت
وەنەوزێکم شەوێ دا، گەییە سەرم و
وتی هەستە هەتاوت وا لەسەر کەوت
لە کێ، یا ڕەب، خەبەرپرسی بکەم من
کە هەر کەس بۆ خەبەر چوو، بێخەبەر کەوت
برۆی ئەوشۆخە ئەمڕۆ تیغی کێشا
نەجاتی دا بەڕەحمەت هەرچی بەرکەوت
بە تیر ئەمڕۆ دڕی وا هەرچی پێشهات
خودا پێداوە هەر کەس بەر نەزەر کەوت
- Artist:Adnan Karim
- Album:Shney Ba