وان [Wan] [Persian translation]

Songs   2024-10-05 13:31:07

وان [Wan] [Persian translation]

سەرمای پاییز منداڵ برسی، باران دەبارێ

بێ شوێن ماون منداڵەکان، دایک دەناڵێ

چاو بە گریان، تەنیا ماون با، بمرم بە جارێک

کوردستانم تێکچوو ئەوڕۆ، بە غەمی شارێک

دایە مەگرێ فرمێسکی تۆ، دەمڕووخێنێ

غەمی تۆ، غەمی منە و دەمسووتێنێ

چاوەڕێی ڕۆڵەی، وەڵامی نیشتمان بێنێ

بەڵام ڕۆژگار، بە دیاری، خوێنمان بۆ دێنێ

بێ بەش، بێ لەش، لە سەر عەرزی، پیس بەزاوم

خۆڵی کوێیە، لە سەر دەم و چاو، نابینێ چاوم

ڕۆژ هەڵنایە، هەر سووتاوە، جەرگ و هەناوم

بەڵام ئاواش، بۆ بەزاندنت، ڕاوەستاوم

وڵاتێک که خوێن وەبەرچاوترینه

باکووری کوردستانم ئەورۆ له ناو برینه

دایک چاوەرێی منداڵ، وڵامی نیشتمان بێنێ

بەڵام رۆژگار به دیاری خوێنمان بۆ دێنێ

ببینه، پاراستن له گوڵڵه، پەنا بۆ عەرزی

عەرز به جووڵان نایهەوێی بۆ چی دەلەرزی؟

سەرماته؟ هاوار مەکه، دەنگ ناگا

یارمەتی له گورگ شەڕەف ئیزنی پێنا دا

له بیرته منداڵ دەستی شکا له بن پێلاقه

بۆیه ترسا پۆلیسی دی بەردی پێدادا

ماڵ برووخێ، بیر دەمێنێ دنیا گۆرانه

ئەورۆ یەکبوونی هەورام و بادین و کرمانج و سۆرانه

ئەورۆ فاشیست و بوومەلەرزە وانی قووت دا

دەبێ کوردێک شەڕەف، ده دەموچاویان دا تف کا

ئەمیش وەک ڕۆڵێک دەمێنم، بۆ چوارپارچەی وڵاتم

ئەمن بمرم، ڕاحەتم، ناڵێم هەڵاتم

لەو شتانەی کە هەم و هەمیشە دەبێ باسی کەم

ئەمن نابمە شتێک کە دوژمنی خۆم ڕازی کەم

ئەمن نابمە شتێک کە دوژمنی خۆم ڕازی کەم

Navid Zardi more
  • country:
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Kurmanji), English
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Navid Zardi Lyrics more
Navid Zardi Featuring Lyrics more
Navid Zardi Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs