وه‌ره‌ قوربان [Wara Qurban] lyrics

Songs   2024-11-28 09:56:46

وه‌ره‌ قوربان [Wara Qurban] lyrics

له‌ باغان ئاه و ناڵین دێ، ده‌ڵێن شای نێو گوڵان ڕۆیی 

له‌ مه‌یخانه‌ سه‌دای شین دێ، ده‌ڵێن پیری موغان ڕۆیی

زولفی وه‌ک ماری ڕه‌شه‌، به‌ جوانی خۆت بمبه‌خشه‌

ئه‌ک به‌ باری زه‌حمه‌ت نه‌بێ، بۆم وه‌ره‌ ده‌رکی حه‌وشه‌

وه‌ره‌ قوربان ئارامی دڵان (ژیان)، شێتت کردم وه‌ره‌ قوربان

عه‌قڵت بردم ، هۆشت بردم ، سووتام ، برژام وه‌ره‌ قوربان

زولفی دوو میترو نیوه‌، یارم به‌فره‌ و باریوه‌

من له‌ دوێنێوه‌ نه‌م دیوه‌، ئه‌و پێم ده‌ڵێ هه‌تیوه‌

ئاوری له‌دڵم به‌رداوه‌ وه‌ک سووره‌ گوڵی خه‌مڵێوه‌

له‌به‌ر پرچه‌می جوانه‌، لێوی میسلی قه‌یتانه‌

له‌به‌ر که‌زێی چه‌ند جوانه‌، لێوی میسلی قه‌یتانه‌

نه‌خۆشی کردووم هاوار پێم بڵێن ؟ له‌ کوێ میوانه‌

زولفی هه‌ر وه‌ک خه‌یاته‌، ئه‌م کچه‌ جێگه‌ی ئاواته‌

ئه‌گه‌ر ماچێکم بداتێ، بۆ من ڕێگه‌ی نه‌جاته‌

Hasan Zirak more
  • country:Iran
  • Languages:Kurdish (Sorani), Azerbaijani
  • Genre:Folk
  • Official site:
  • Wiki:https://en.wikipedia.org/wiki/Hassan_Zirak
Hasan Zirak Lyrics more
Hasan Zirak Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs