وەرە یارم [Wara Yarm] [Transliteration]
Songs
2024-12-22 18:53:29
وەرە یارم [Wara Yarm] [Transliteration]
وەرە یارم ، وەرە یارم ، وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم
وەرە ئەی شەو چرای ڕووناکی ماڵم
وەرە خاسە کەوی ڕام و کەوی من
وەرە ئیلهامەکەی نیوەشەوی من
وەرە ئۆخژنی سینەی پڕگڕی من
وەرە پیرۆزەکەی بەرزەفڕی من
وەرە ئاوەنگی سەر پەلکی گوڵی سوور
وەرە ئاورینگی گەرم و مەشخەڵی نوور
وەرە ئەی ڕێژنە بارانی بەهاری
وەرە شعری تەڕی پڕ وردەکاری
وەرە ئەی نەونەمامی باخی ژینم
وەرە ئەی شاگوڵی مێرگی ئەوینم
وەرە کاروانکوژەی کاتی بەیانیم
وەرە بیرەوەری و ئاواتی جوانیم
وەرە ئەی خەج وەرە ئەی خاتو زینم
وەرە با بەژن و باڵاکەت ببینم
شیعر: هێمن موکریانی
- Artist:Kamkaran
- Album:Awrad