وڵات [Welat] [Transliteration]
Songs
2024-11-06 08:24:35
وڵات [Welat] [Transliteration]
!بەڵام بەڵام کوا مرۆڤایەتی؟
لە وڵاتی سووتێنراوی ئێمەی کوردی چل میلیۆنا
لە ناو شاڵاوی ئاگر و لە گۆماوی سووری خوێنا
چۆن تکەی باران دەبارێ
ئاوها مەرگ دێتە خوارێ
!بەڵام بەڵام کوا مرۆڤایەتی؟
هەڵەبجەی بناری کێوان
بووە هێرۆشیمای کوردان
ئەمجارەیش دەستی فاشیستان
گیانی هەزاران مرۆڤیان
لە هەڵەبجە بە بۆمب سووتان
!بەڵام بەڵام کوا مرۆڤایەتی؟
!کوا دەستی نەتەوایەتی؟
لە ئاستی ناڵە و هاواری
خەڵکانی بەژەهر کەوتووی
!ماڵ داتەپیوی پێ پەتی؟
کوا دەستی شەرەف و ویژدان
بۆ چارەی زامی ئازاری
ژن و پیاو و زارۆکانی
!بێ پێناسنامەی کوردستان؟
هۆنراوه: ئهنوهر محهمهد ئهحمهد
- Artist:Ciwan Haco
- Album:Girtiyên Azadiyê (1988)