وێنەکانت [Wenakant] lyrics

Songs   2024-07-07 00:49:43

وێنەکانت [Wenakant] lyrics

وێنەکانت نابن بە خۆت

وەک خۆت چاو ناتروکێنن

وەک نیگای خۆت نامهەژێنن

دەستەکانت ناجوڵێنن

وێنەکانت نابن بە خۆت

وەک خۆت چاو ناتروکێنن

وەک نیگای خۆت نامهەژێنن

دەستەکانت ناجوڵێنن

بەرەو دەستم بەرەو دەستت

هەست ناکەم بە قوڵپی هەستت

وێنەکانت وەک خۆت نین

شەڕێکیان لەگەڵ نەکردووم

شێتی دەنگتم کەچی ئەوان

بۆ جارێک بانگیان نەکردووم

وەکو خۆت نین وەکو خۆت نین

سەریان ناخەنە سەر شانم

وەک خۆت نایهێننە جوڵە

تەزووی گیانم تەزووی گیانم

بۆیە ئازیز کە سەرم پڕبێ لە شێوەت

چ پێویستیم بە ئەلبوومە

خۆت ئەزانی ئەوینی تۆ

هەموو هەستە و ڕابردوومە

خۆت ئەزانی ئەوینی تۆ

هەموو هەستە و ڕابردوومە

وێنەکانت وەک خۆت نین

شەڕێکیان لەگەڵ نەکردووم

شێتی دەنگتم کەچی ئەوان

بۆ جارێک بانگیان نەکردووم

وێنەکانت وەک خۆت نین

شەڕێکیان لەگەڵ نەکردووم

شێتی دەنگتم کەچی ئەوان

بۆ جارێک بانگیان نەکردووم

وێنەکانت وەک خۆت نین

شەڕێکیان لەگەڵ نەکردووم

شێتی دەنگتم کەچی ئەوان

بۆ جارێک بانگیان نەکردووم

وێنەکانت وەک خۆت نین

شەڕێکیان لەگەڵ نەکردووم

شێتی دەنگتم کەچی ئەوان

بۆ جارێک بانگیان نەکردووم

Sana Barzanji more
  • country:Iran
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Kurmanji), Kurdish (Xwarin)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Sana Barzanji Lyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs