خاك [Xak] lyrics
Songs
2024-12-27 22:54:57
خاك [Xak] lyrics
من دارێکی تازە هەڵچووم، بنارەکەم کوردستانە
بێچووه مەوجی ڕووبارێكم سەرچاوهكەم كوردستانە
ئەو لە چاوی مندا ده‌نوێ و من لە چاوی ئەودا ده‌نووم
ئیتر یاران دووره یادی ئەو وڵاته من چۆن ده‌نووم
كە ئەو چه‌شنی چڵی برژانگ بەری دییەم لێ چۆڵ نەکا
كۆتره شینكەی خوێنی دڵ بێ و بانووی ڕۆحم لێ چۆڵ نەكا
بۆیە یاران تا بمێنم، وه‌ك بولبول ده‌چریكێنم
نەغمەم بۆ خاك، دڵم بۆ خاك، هەر بە كوردی ده‌چریكێنم
بە پیری خاك منیش خاكی بە گشت گەنجی دنیا ناده‌م
شنە و كزه‌ی شەماڵێكی بە گشت دورگەی دنیا ناده‌م
لەبەر دڵما شەكری ڕووتە، بەهەشتی وا نابێتەوه
هەتا مەحشەر خاكێ تر وا، بە ژیاندا نایەتەوه
بۆیە یاران تا بمێنم، وه‌ك بولبول ده‌چریكێنم
نەغمەم بۆ خاك، دڵم بۆ خاك، هەر بە كوردی ده‌چریكێنم
- Artist:Chopy Fatah
- Album:Nawit Denem Jino - 2007