ختوونەکەم [Xatunekem] lyrics

Songs   2024-12-23 22:28:58

ختوونەکەم [Xatunekem] lyrics

!خاتوونەکەم

بیستووتە ئاسمان چەند دوورە ؟

من بارتەقای دووریی ئاسمان

!خۆشم دەوێی

بیستووتە دەریا چەند قووڵە ؟

بەقەد قووڵیی گشت دەریاکان

!خۆشم دەوێی

گیانەکەم ، تۆ نووسراوێکی

.دێڕت بەقەد تاڵی پەرچەم

،من چوار ساڵە دەتخوێنمەوە

،چەند باڵی بیرم لێک دەدەم

.نە تێر دەبم ، نە تێت دەگەم

،زۆر دەترسم

،لەناو دێڕی شیعرەکانما شار بتناسێ

کامیرەی چاوی مەرگەوەڕ

.وێنەت بگرێ و هەڵیواسێ

،زۆر دەترسم

،گەر بتناسن ، پەنجەکانم هەڵوەرێنن

.شابسکی تۆش بسووتێنن

،بەڵام هێشتا من دەربەست نیم

،هەرچیم دیوە

،هەرچیم بۆ چاوت نووسیوە

!نایشارمەوە

.تا چۆک بدا لە دەروونتا دێوی گومان

تا گەورەو بچووک بزانن

...خۆشم دەوێی

.خۆشم دەوێی سەد بارتەقای دووریی ئاسمان

Abdulla Pashew more
  • country:
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:Poetry
  • Official site:http://facebook.com/abdullapashewofficial
  • Wiki:https://en.m.wikipedia.org/wiki/Abdulla_Pashew
Abdulla Pashew Lyrics more
Abdulla Pashew Featuring Lyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs