خۆزگە [Xozga] lyrics
Songs
2024-12-23 20:50:58
خۆزگە [Xozga] lyrics
سەد خۆزگە ئەی یار ئێستا لام ئەبوی
هەر وەکو جاران تۆ دنیام ئەبوی
نە وەکوو ئێستا خەم لێم بێزارە
دڵە ڕەنجەڕۆم یارە هەی یارە
سەد خەم و دەردم جەفای دوریتە
ئەگەر شەیداو بوم پێم نەڵێی شێتە
چونکە بە دووریت دڵم بیمارە
دێوانە ئاسام ساڵەهای ساڵە
سەیری چاوم کە چەند پڕ لە زامە
ژینم بە بێ تۆ تاڵە بێتامە
دنیای دەرونم ناڵە و هاوارە
دێوانە ئاسام ساڵەهای ساڵە
- Artist:Rawa Jamal