یارەکەم [Yarakam]
Songs
2024-12-28 14:59:04
یارەکەم [Yarakam]
يارەکەم چاوی شینە و ئاواتی دین و ژینە
دەمی بە پێکەنینەو بۆیە لەلام شیرینە
بەخوا خۆشمدەوێت دەردت لەمن کەوێ
هەڵاڵی تۆمە بێ ئەو دنيام ناوێ
بەخوا خۆشمدەوێت دەردت لەمن کەوێ
هەڵاڵی تۆمە بێ ئەو ژیانم ناوێ
ڕۆژێک ئەگەر تۆ نەبینم غەرقی ئاو و ئاگرم
یاخوا قەت لێم دور نەبی بێ تۆ ئارامم ناگرم
بەخوا خۆشمدەوێت دەردت لەمن کەوێ
هەڵاڵی تۆمە بێ ئەو دنيام ناوێ
بەخوا خۆشمدەوێت دەردت لەمن کەوێ
هەڵاڵی تۆمە بێ ئەو ژیانم ناوێ
بولبولم پەروانەیم هەست بە سوتانم بکە
کافری عیشقت بووم تۆ موسڵمانانم بکە
بەخوا خۆشمدەوێت دەردت لەمن کەوێ
هەڵاڵی تۆمە بێ ئەو ژیانم ناوێ
بەخوا خۆشمدەوێت دەردت لەمن کەوێ
هەڵاڵی تۆمە بێ ئەو دنيام ناوێ
- Artist:Paywand Jaff