زیندووم کەوە [Zindumkewe] lyrics
Songs
2024-12-26 10:05:47
زیندووم کەوە [Zindumkewe] lyrics
زیندووم کەوە، زیندووم کەوە
لە مەرگی خۆم پەشیمانم
زیندووم کەوە، زیندووم کەوە
ببە بە گیان بۆ گیانم
ببە بە خورپە بۆ دڵم
ببە گڕی خوێنی سڕم
خرۆشی ناو دەمارانم
زیندووم کەوە، زیندووم کەوە
زۆری ماوە نەخشەی ژیانم
زۆری ماوە تاسەی دەروون
لەمەرگی خۆم پەشیمانم
ببە بە لێوی ئاگرین
ئەلف و بێی نوێ بۆ داستانم
پێم بدەوە هێزی گریان
ڕاچەنینم، خرۆشانم
دەچنەوە بە ئەستێرە
جریوەی ڕەشی ئاسمانم
زیندووم کەوە، زیندووم کەوە
تازەکەوە ناونیشانم
ببە بە لێوی ئاگرین
ئەلف و بێی نوێ بۆ داستانم
پێم بدەوە هێزی گریان
ڕاچەنینم، خرۆشانم
- Artist:Leila Fariqi
- Album:Ewîn û Azar (2004)