زولفت [Zulfit] lyrics
Songs
2024-07-04 16:07:57
زولفت [Zulfit] lyrics
زولفت به قه‌دتدا که په‌رێشان و بڵاوه
ئه‌مرۆ له منی شیفته ئاڵۆز و به داوه
بۆچی نه‌گریم سه‌د که‌ره‌تم دڵ ده‌شکێنێ
بۆچ مه‌ی نه‌ڕژێ شووشه له سه‌د لاوه شکاوه
هه‌ر جۆگه و جۆباری که وا سوور و سوێره
جێی جۆششی گریانی منه خوێن نه‌ڕژاوه
هه‌رچه‌نده که رووتم به خودا مایلی رووتم
بێ به‌رگییه عیلله‌ت که هه‌تیو مه‌یلی هه‌تاوه
عومرێکی درێژه که به سه‌ودای سه‌ری زولفت
سه‌ودا و په‌رێشانم و سه‌ودایه‌کی خاوه
مانی نییه‌تی قووه‌تی ته‌سویری برۆی تۆ
ئه‌و قه‌وسه به ده‌ستی موته‌نفیز نه‌کشاوه
بێ فایده‌یه مه‌نعی من ئێستاکه له گریان
بۆ ئاشقی بێچاره زوو ئه‌و ئاوه رژاوه
نالی وه‌کوو زولفت که موقیمی به‌ری پێته
تێکی مه‌شکێنه به جه‌فا مه‌یخه‌ره لاوه
- Artist:Mazhari Xalqi
- Album:Boy denim