بۆ جوانێکی سارد [Bo Cwaneki Sard] [English translation]
Songs
2026-08-04 22:38:01
بۆ جوانێکی سارد [Bo Cwaneki Sard] [English translation]
دانی پیا ده‌نێم: تۆ جوانی
وه‌ک دڵۆپه شه‌ونمێکی سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵ
په‌رستگه‌ی چاوی هه‌موانی
وه‌ک دڵۆپه شه‌ونمێکی سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵ
که‌چێ لێم بوویت به په‌ساپۆرت
له‌گه‌ڵمایت و لێت بێزارم:
من چیایم
ختووکه‌یه‌ک
وه‌ک گڕ خوێنم دێنێته کوڵ
ده‌بینم تۆش ساردوسڕی
وه‌ک دڵۆپه شه‌ونمێکی سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵ !
- Artist:Abdulla Pashew