بێحەیایی باوە ئەمرۆ lyrics
Songs
2026-01-30 18:00:39
بێحەیایی باوە ئەمرۆ lyrics
بێحەیایی باوە ئەمرۆ قور بەسەردا کا حەیا
کەندەڵان سەربەرز و شادە خۆی بشارێتۆ چیا
گوڵ ئەگەر ئەقڵی ببێ قەت سەر لە خاک ناکاتە دەر
چونکە ڕۆژی دڕکوداڵە و گەرمی بازاری گیا
ئەی فەلەک ڕاستۆ نەبی بۆ ڕێکوپێکی دەورەکەت
گورگ ئەبێتە شوانی ڕان و دز ئەبێتە ئەولیا
- Artist:Qani