کوردستان [Kurdistan] lyrics
Songs
2026-01-22 04:45:09
کوردستان [Kurdistan] lyrics
کێڵگە دەسترێ بۆ باران،
چیا بۆ هەڵۆ.
ڕووبار و چەم بۆ نەوەستان،
خۆر بۆ ئاسۆ.
ئاگر پەرست بۆ ئاتەشگە ،
با بۆ چرۆ.
ئەستێرەو مانگ بۆ سپێدە،
منیش بۆ تۆ.
کوردستانم، منیش بۆ تۆ!
- Artist:Abdulla Pashew