Je vous rends mon âme [Kurdish [Sorani] translation]
Je vous rends mon âme [Kurdish [Sorani] translation]
من بۆ خودا نوێژ دەکەم تاکو لێم خۆشبێت
بۆ ئەوانەی کە ئازاریان چەشتووە
لە ژێر قورسایی تەختی من
!من تەنیا دایکێك بووم
ئەگەر سەرگەردانی من
فریشتەکان بگریێنێت
ئەگەر ژیانم بێ سوود بێت
لە خودا دەپاڕێمەوە
کە حەقی وان لە من بسێنێتەوە
من هەست بە ئازارێك دەکەم
کە بۆ ئاسمان بەرزکراوەتەوە
گەر لەسەر حوکمدانی من ڕێککەوتن
من یەکسەر ڕۆحی خۆم ئەگەڕێنمەوە
تۆ ئەی مناڵە ئەزیزەکەم
کە لە ئاسمانا خەوتووی
ئەو دڵەی من ئەبینی؟ کە ڕەش هەڵگەڕاوە لە پەشیمانیدا
دەبا زیاتر تۆم خۆش بویستایە
خودایە گیان بۆ دوعاکانم قبوڵ نابێت؟
دیارە من ئۆباڵی گوناهەکانم زۆر قورسە؟
هەتا دواهەمین ڕۆژی من، لە نێو دۆزەخا ئەژیم
من هەست بە ئازارێك دەکەم
کە بۆ ئاسمان بەرزکراوەتەوە
گەر لەسەر حوکمدانی من ڕێککەوتن
من یەکسەر ڕۆحی خۆم ئەگەڕێنمەوە
من هەست بە ئازارێك دەکەم
کە بۆ ئاسمان بەرزکراوەتەوە
من چاوەڕێی توندوتیژیم
لە دواهەمین ڕێزگرتنی من
- Artist:1789, les Amants de la Bastille (Musical)
- Album:1789 : les Amants de la Bastille