Parler à mon père [Kurdish [Sorani] translation]

Songs   2024-05-18 03:19:51

Parler à mon père [Kurdish [Sorani] translation]

ئەمەوێت بۆ یەک چرکە تێپەڕبوونی کات لە یاد کەم

پشوویەک پاش پێشبڕکێیەکی سەخت و دژوار

و بڕۆمە ئەو شوێنەی کە دڵم دەمبات

ئەمەوێت ئاوڕێک بدەمەوە لەو ڕێگایەی پێیدا ڕۆیشتووم

چیم لە ژیانم کرد، ئێستا لە کوێم؟

ئەمەوێت بەهاکانی ڕابردووم لە باخە شاراوەکەمدا بپارێزم

ئەمەوێت لە ئۆقیانووسەکانەوە تێپەڕم

لە تەنیشت ئەو باڵندانەی لە ئاسمان دەفڕن

ئەمەوێت بیر لەو شتانەی کەمەوە دەیانبینم

بەرەو نەناسراوەکان هەنگاو بنم

ئەمەوێت مانگ لە قولاپەکەی دەربێنم

ئەمەوێت زەوی ڕزگار کەم

بەڵام پێش ئەوە

ئەمەوێت لە گەڵ باوکم قسە بکەم

لە گەڵ باوکم قسە کەم

ئەمەوێت بەلەمێک هەلبژێرم

بەلەمێک کە نە جوانترین بێت و نە گەورەترین

پڕی کەم لە هەموو ئەو دیمەنە جوانانەی لە گەشتەکەمدا ئەیانبینم

لەو بۆنانەی دەیانبیسم

ئەمەوێت بۆ یەک چرکە بوەستم

و دەنگی ئەو کەسانەی بدۆزمەوە

کە فێریان کردم هەرگیز کۆڵ نەدەم و واز لە خەونەکانم نەهێنم

ئەمەوێت ئەو ڕەنگانە بدۆزمەوە کە لە ناخمدان

ئەو شوێنەی تۆی تێیدا ئەبینم، تۆی کە ڕۆحم پێت ئارام ئەبێ

ئەمەوێت مانگ لە قولاپەکەی دەربێنم

ئەمەوێت زەوی ڕزگار کەم

بەڵام پێش ئەوە

ئەمەوێت لە گەڵ باوکم قسە بکەم

لە گەڵ باوکم قسە کەم

ئەمەوێت بۆ یەک چرکە تێپەڕبوونی کات لە یاد کەم

پشوویەک پاش پێشبڕکێیەکی سەخت و دژوار

و بڕۆمە ئەو شوێنەی کە دڵم ئەمبات

ئەمەوێت ئاوڕێک بدەمەوە لەو ڕێگایەی پێیدا ڕۆیشتووم

چیم لە ژیانم کرد، ئێستا لە کوێیم؟

ئەمەوێت بەهاکانی ڕابردووم لە باخە شاراوەکەمدا بپارێزم

‫ئەمەوێت لە گەڵ تۆ بێم‬‬

با پێکەوە خۆمان بسپێرینە دەستی خەیاڵ

من هەمیشە بە دوای مەحاڵ گەڕاوم

من هەمیشە خەونی گەورە گەورەم بینیوە

ئەمەوێت مانگ لە قولاپەکەی دەربێنم

بۆ زەوی ڕزگار نەکەم

بەڵام لە پێشدا

ئەمەوێت لە گەڵ باوکم قسە بکەم

لە گەڵ باوکم قسە کەم

ئەمەوێت لە گەڵ باوکم قسە بکەم

لە گەڵ باوکم قسە کەم

Céline Dion more
  • country:Canada
  • Languages:English, French, Spanish, German+2 more, Neapolitan, Japanese
  • Genre:Pop, Pop-Rock
  • Official site:http://www.celinedion.com/
  • Wiki:https://en.wikipedia.org/wiki/Céline_Dion
Céline Dion Lyrics more
Céline Dion Featuring Lyrics more
Céline Dion Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs