سروودی بانگەواز/ سروودی کۆمەڵە [Srudi Bangawaz] lyrics
Songs
2024-12-27 00:55:21
سروودی بانگەواز/ سروودی کۆمەڵە [Srudi Bangawaz] lyrics
ڕۆژ ئەوا هاتۆتە ئاسۆ، تیشکی دایە سەر سەران
خۆری ڕوونی شۆڕشێکە، ڕوونی کرد ڕێگاکەتان
کۆوە بن ئەی بێ بەشان و چینی چەوساوەی هەژار
وەرنە دەوری بانگەوازی لەشکری خوڵقان و کار
ئێرە شاڕێی شاری ڕووناک، ئێره ڕێی ئازاد ژیان
ئێرە سەنگەر، ئێرە مەیدان، لێرەیە ئاڵاکەتان
تا زەوی و ئاسمان و خۆری ڕوونی کوردستان بژی
بۆ ئەوەی ئاوات و خەونی سەوز و سووری بێتە دی
هێزی ئێوەین ئێمە هێزی سەربزێوی کۆمەڵەین
ئێمە دەنگی شۆڕشی ڕزگاری خوازی ئەم گەلەین
پشت لە مێژووی ناڕەوا کەن، ڕوو لە ڕێی هەستانەوە
وەرنە ڕیزمان، وەرنە ڕیزی کۆمەڵەی خۆتانەوە
- Artist:Sirûdî Kurdî / Sirûda Kurdî